بە نووسراوێك ئیسرائیل داوای لایەنگريی لە عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەندیكای پارێزەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە لایەن هاوتا ئیسرائیلییەكەی نووسراوێكیان ئاراستە كراوە، داوایان لێدەكرێت پاڵپشتی لە "مەسەلەكەیان" بكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی یەكەمی 2023 ئەحلام لامی نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای دەكات، لە لایەن سەندیكای پارێزەرانی ئیسرائیل نووسراوێكیان ئاراستە كراوە و تێیدا داوایان لێكراوە، پاڵپشتی دۆزی ئیسرائیلییەكان بكەن.

لامی دەڵێ‌، "سەرم لەوە سوڕما نووسراوێك لە ئیمیلی فەرمی سەندیكای پارێزەران گەیشتووە، كە داوای پاڵپشتی دۆزەكەیان دەكرێت، نازانم  ئەوان مەبەستیان كامە دۆزە ئایا ئەوان لە بنەڕەتدا دۆزێكی رەوایان هەیە؟"

دواتر نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی عێراق باس لەوە دەكات، بێ‌ سڵاو وەڵامی داونەتەوە و بۆ ئەوان دووپاتی كردووەتەوە كە پاڵپشتی لە دۆسیەی فەڵەستین دەكەن.

ساڵی رابردوو پەرلەمانی عێراق یاسایەكی پەسەند كرد، كە بوونی هەر جۆرە پەیوەندییەك لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان دەزانێت و سزاكانیشی بۆ دیاریكردوون.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین