عێراق نهێنی كشانەوەی پەكەكە لە كەمپی مەخموور ئاشكرا دەكات
نوچهنێت
دوای ئەوەی موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، هێزەكانی پەكەكە لە ئەیلوولی رابردووەوە لە كەمپی مەخموور كشاونەتەوە. ئەفسەرێكی باڵای عێراقی باس لەوە دەكات، پێشتر كە پەكەكە لە مەخموور بووە هیچ هاوئاهەنگییەكی لەگەڵ سوپای عێراقی نەبووە.
ئەفسەرە باڵاكەی عێراق دوێنێ هەینی 20ی تشرینی یەكەمی 2023 لێدوانی بۆ رۆژنامەی عەرەبی جەدید داوە و باسی لەوە كردووە لە مانگی ئایاری رابردووەوە گوشاریان كردووەتە سەر پەكەكە بۆ ئەوەی كەمپەكە جێبهێڵن، ئەفسەرەكە دەڵێ، "لە 20ی ئایاری رابردوو سوپای عێراق لە دەوروبەری كەمپی مەخموور كەوتە جووڵە و هەوڵی دا بچێتە ژوورەوە، بەڵام لایەنگرانی پەكەكە لە ناو كەمپەكە رەتیان كردووەوە و بەرەنگارییان نیشان دا، ئەوە بوو بە بەرد هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوپا چوار سەرباز بریندار بوون".
ئەفسەرەكە باس لەوە دەكات هیچ تێگەیشتنێكی هاوبەش لەنێوان سوپا و پەكەكە لەسەر بڕیاری كشانەوەیان نییە، بەڵكو ئەم بڕیارە بە تەواوی لەلایەن پەكەكە دراوە و هەوڵیشیان داوە دەریان بكەن، بەڵام سوپا خۆی لە پێكدادان بە دوور گرتووە، لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵكی سڤیل لە كەمپەكە.
ئەو ئەفسەرە باڵایەی سوپای عێراق كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، دووپاتی دەكاتەوە لەمەودوا ئەركی پاراستنی كەمپەكە لە ئەستۆی سوپای عێراق دەبێت و خەڵكی كەمپەكەش دوای كشانەوەی پەكەكە لە بۆردومانی توركیا دوور دەبن. كەمپی مەخموور بە بڕیارێكی عێراقی و سەرپەرشتی نێودەوڵەتی بۆ داڵدەدانی كوردانی باكووری كوردستان لە ساڵی 1998 لە نزیك قەزای مەخموور دروست بووە، نزیكەی 12 هەزار كەسی تێدا نیشتەجێیە. لە كاتی هێرشەكانی داعش بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2014 پەكەكە هێزی رەوانەی كەمپی مەخموور كردووە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment