مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی عێراق هەوڵەکانى بەرەنگاربوونەوەى سپیکردنەوەى پارە تاوتوێ دەکەن
نوچەنێت:
ڕۆژى پێنجشەممە (19/تشرینى یەکەم/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیى عێراق کرد.
حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی "پەرەپێدانی هەماهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەتایبەتی بانکی ناوەندی، لە بوارەکانی چاکسازی لە کەرتی بانکی و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و کارکردن بۆ سەقامگیریی ئابووری"، کراوە.
سەبارەت بە پڕۆژەى (هەژمارى من) مەسرور بارزانى، "سوپاسی پشتیوانیی و هەماهەنگیى پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی کرد" و جەختی لەوە کردەوە کە "پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، پێشکەوتنە بۆ هەموو عێراق و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییاندایە".
هەروەها ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر "گرنگیی بەردەوامبوون و برەودان بە هەماهەنگی و هاریکاری لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی داراییدا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment