پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ پڕۆژە یاسایەكی رەتكراوە كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جوان فوئاد مەعسوم راوێژكاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، هەر چەندە پڕۆژە یاسای تاوانی زانیارییەكان لە پەرلەمان رەتكراوەتەوە، كەچی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كردووە، بۆیە خوێندنەوەكە بە فەرمی دانانرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2023 جوان فوئاد مەعسوم راوێژكاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز باس لەوە دەكات هەرچەندە پڕۆژە یاسای  تاوانی زانیارییەكان لە پەرلەمان لە ساڵی 2018 گەڕێندراوەتەوە ئەنجومەنی وەزیران، جارێكی تریش لە 2022 بە نووسراو پەرلەمان لەمە ئاگاداركراوەتەوە، كەچی ئەمساڵ خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، بۆیە خوێندنەوەكەی پەرلەمان بە فەرمی نازانرێت.

جوان فوئاد مەعسوم دووپاتی دەكاتەوە ئێستا هیچ یاسایەكی تر بەو ناوە لە پەرلەمان نییە و ئێستا ئەنجومەنی وەزیران خەریكی سەرقاڵی رەشنووسێكی تری یاسای تاوانەكانی زانیارییە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین