وەزیری ناوخۆ باس لە ترسناكترین هەڕەشەی سەر عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تاوانی مادەی هۆشبەر ترسناكترین تاوانە كە هەڕەشە لە قەوارەی دەوڵەتی عێراق دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی تشرینی یەكەمی 2023 لە میانەی بەشداربوونی لە كۆنگرەیەك كە لە هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان بەڕێوەچوو، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق باسی لەوە كرد، بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و فراوانبوونی ئەو تاوانە بە سەرەكیترین و ترسناكترین هەڕەشە دادەنرێت لەسەر كۆمەڵگە و قەوارەی دەوڵەتی عێراق.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی هەشت مانگدا زیاتر لە 12 هەزار كەسی گرتووە، بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر، بەرپرسانی عێراق دووپاتیشی دەكەنەوە كە ئەو تاوانە لە عێراق لە پەرەسەندنێكی خێرادایە. لەم كاتەشدا پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی هەمواركردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەرە.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین