راوێژكارێكی سوودانی : 60% رێككەوتنی سیاسییمان لە حكومەت جێبەجێ كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عەقیل خەزعەلی راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی سوودانی 60% كارنامەی رێككەوتنی سیاسی جێبەجێكردووە، كە لەلایەن هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دانراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی یەكەمی 2023 عەقیل خەزعەلی لە دیداری میری لە هەولێر ئامادەبوو باسی لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد رێككەوتنی سیاسی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە 40 تەوەر پێكهاتووە و لە هەنگاوەكان بووەتە 81 تەوەر و لەم بڕگانەش 48ی جێبەجێ كراوە كە دەكاتە نزیكەی 60% كارنامەكە. 

ئاشكراشی دەكات لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی حكومەتی سوودانی ئەمانە وەك راپۆرت بڵاودەكرێنەوە.

لە 27ی تشرینی یەكەمی 2022 حكومەتی محەمەد شیاع سوودانی دوای ساڵێك دواكەوت لەلایەن هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پێكهێنرا و لە پەرلەمان متمانەی پێدرا، پارتی و یەكێتی و زۆرینەی حزبە سوننە و شیعەكانی عێراق لەو هاوپەیمانییە بەشدارن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین