خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ سه‌دان كه‌س له‌ شارى به‌سره‌ى باشوورى عێراق، ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرده‌وه‌، ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌ له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ به‌ گرێبه‌ست له‌ فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت دامه‌زراون و ماوه‌ى ساڵێكه‌ مووچه‌یان پێنه‌دراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى نیسان سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ گۆڕه‌پانى به‌حریه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى به‌سره‌ كۆبوونه‌وه‌ و داواى پێدانى مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن و كه‌ ماوه‌ى ساڵێك زیاتره‌ پێیان نه‌دراوه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌م خۆپیشانده‌رانه‌ له‌و كه‌سانه‌ن به‌ "30 هه‌زار پله‌ وه‌زیفییه‌كه‌" ده‌ناسرێن، پێشتر به‌ گرێبه‌ست له‌ فه‌رمانگه‌كانى شاره‌كه‌یان دامه‌زراون و ژماره‌یان 30 هه‌زار كه‌سه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ داوا ده‌كه‌ن كێشه‌كه‌یان یه‌كلایى بكرێته‌وه‌ و مووچه‌كانیان پێبدرێت.

له‌ هاوینى 2018 وه‌ تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ناڕه‌زایى له‌ به‌سره‌ هه‌بووه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌وڵى سه‌ركوتكردنیان داوه‌. به‌سره‌ به‌ شاده‌مارى ئابوورى عێراق داده‌نرێت كه‌چى بژێوى دانیشتووانه‌كه‌ى زۆر خراپه‌ و ئه‌مه‌یش سه‌رچاوه‌ى ناڕه‌زاییه‌كانى خه‌ڵكه‌كه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین