سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە باڵيۆزى ئەڵمانيا لە عێراق كرد کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كريستيانه‌ هۆمان باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك لە ديپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە (نۆى/تشرينى يەكەم/ 2023) سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە باڵيۆزى نوێى ئەڵمانيا لە عێراق كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهينان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خۆشحاڵييان به‌ ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و باسيان له‌ فراوانكردنى زياترى بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش كرد.

لەو كۆبوونەوەدا هه‌ردوولا باشتربوونى دۆخى ئه‌منيى عێراقييان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام جەختيان لەسەر ئەوە  كرده‌وه‌ ، كه‌ هێشتا داعش مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسايش و سه‌قامگيرى ده‌كات، بۆيه‌ ده‌بێ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ پشتيوانيى سه‌ربازى و مرۆيى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى سياسيى عێراقيان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى له‌ عێراق هاوڕا بوون. له‌مباره‌يه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ بۆ سه‌قامگيرى له‌ عێراق ده‌بێ سيستمى فيدراڵى به‌ دروستى جێبه‌جێ و جێگير بكرێت.

فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵدان بۆ فره‌چه‌شنكردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له‌ عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین