نووسینگەی سیستانی: گەندەڵەكان خۆیان لە پەنای ئاین و نەتەوایەتی حەشار داوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق رايگەیاند، سیستانی چەندان جار داوای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كردووە، بەڵام بێ سوود بووە و دووپاتیشی دەكاتەوە گەندەڵكاران خۆیان لە پەنای ئاین و نەتەوایەتی حەشار داوە.

ئەمڕۆ شەممە حەوتی تشرینی یەكەمی 2023 حامد خەفاف بەڕێوەبەری نووسینگەی عەلی سیستانی رايگەیاند، چەندان جار سیستانی داوای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كردووە و هۆشداری بە بەرپرسان داوە لە مەترسی جێبەجێكردنی یاسا و بردنی ئیمتیازی بە ناهەق زانیوە كەچی ئەو هۆشدارییانە بێ سوود بووە.

بەڕێوەبەری نووسینگەی سیستانی دەشڵێ‌، "گەندەڵكاران خۆیان لە پەنای ئاین و تایفە و نەتەوایەتی شاردۆتەوە، بۆ تێپەڕاندنی پیلانەكانیان و دەربازبوون لە سزاكان". خەفاف باس لەوەش دەكات نەتەوەكان بە هۆی گەندەڵییەوە لەناو دەچن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین