توركیا وردەكاریی هێرشەكانی ئاشكرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، 30 پێگەی یەپەگەی لە سووریا كردووەتە ئامانج، كەچی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ زانیاری ئەوە ئاشكرا دەكات 38 ناوچەی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن توركیا بۆردومان كراون دەیان كەسیش بوونەتە قوربانی.

ئەمڕۆ هەینی شەشی تشرینی یەكەمی 2023 وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، دوێنێ‌ نزیكەی 30 ئامانجی یەپەگەیان لە خاكی سووریا بۆردومان كردووە. 

لە راگەیێندراوەكەی وەزارەتی بەرگری توركیا هاتووە، "30 ئامانجی رێكخراوی پەكەكەمان لەناو بردووە، بە بیری نەوت و حەشارگە و پەناگە و جبەخانە، سەرەڕای پەكخستنی چەندان بەرپرسی رێكخراوەكە".

كەچی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە لە ماوەی چەند كاتژمێری رابردوودا 38 شوێن لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە كراونەتە ئامانج و 10 كەس كوژراون و شەش كەسیش بریندارن

دوای هێرشەكەی سەر وەزارەتی ناوخۆی توركیا، ئەم وڵاتە هێرشەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان چڕكردووەتەوە، هەرچەندە بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستان رایانگەیاندووە پەیوەندییان بە هێرشەكەی وەزارەتی ناوخۆ نییە، كەچی توركیا یەپەگە و پەكەكە بە یەكەوە تۆمەتبار دەكات

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین