20 دەروازەی نافەرمی لە عێراق هەیە حەوتیان لە هەرێمن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بەگوێرەی نووسراوێكی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق كە ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی كردووە، لە عێراق جگە لە دەروازە فەرمییەكان 20 دەروازەی نافەرمی هەن و حەوتیان لە هەرێمی كوردستانن.

ئەمڕۆ شەممە 30ی ئەیلوولی 2023 نووسراوێكی عومەر عەدنان وائلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، كە روونكردنەوەیەكە بۆ پەرلەمانتار هادی سەلامی رەوانەكراوە و تێیدا ئاشكرا كراوە، ژمارەی دەروازە سنوورییە فەرمییەكانی عێراق 22 دەروازەیە كە شەشیان لە هەرێمی كوردستانن.

لەپاڵ ئەم دەروازانە دروازەی تری نافەرمی هەن، كە بە فەرمی هیچ شتێكیان لەبارەی بەڕێوەبردنیان و كۆنتڕۆڵكردنیان نازانرێت، ئەوانیش ژمارەیان 20 دەروازەیە و حەوتیان لە هەرێمی كوردستانن.

ماوەی چەند ساڵێكە كێشەی دەروازە سنوورییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە، وەك شێوازێكی بوونی گەندەڵی دەناسرێت، چونكە داهاتی دەروازەی نافەرمی ناگەڕێتەوە گەنجینەی گشتی حكومەتەوە.



 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین