دەنگ بە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت کوردستانی

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنییەكی ئاسایی ئەنجام دەدات و دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بڕگەیەكی كارنامەی دانیشتنەكەیە.

بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 30ی ئەیلوولی 2023 پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 16ی ئەم وەرزەی ئەنجام بدات و لە تەوەری سێیەمی كارنامەكەی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای هەڵەبجە دیاری كراوە.

ئەم پڕۆژە یاسایە خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ كراوە و لە چوار  مادە پێكهاتووە، پێشتر جارێكی تر خرابووە كارنامەی دانیشتنی پەرلەمانەوە بەڵام بە هۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوون دەنگ بە پڕۆژەكە نەدرا.

لە 13ی ئاداری 2014  ئەو كاتەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بوو، بڕیاری لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دا و دواتریش ئەمساڵ لە هەمان رۆژ حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین