سوودانی گەیشتە مووسڵ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بۆ بەسەركردنەوەی بریندارەكان و كەسوكاری قوربانییانی رووداوەكەی قەزای حەمدانییە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە مووسڵ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئەیلوولی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە مووسڵ، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "ئەو سەردانە بۆ وەستانە لەسەر لێكەوتەكانی رووداوی سووتانەكەی حەمدانییە و سەردانیكردنی برینداران و خێزانی قوربانییەكان".

ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە قەزای حەمدانیەی سەربە شاری مووسڵ لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕانی خێزانی لە كاتی بووكگواستنەوە، بەهۆی یاری ئاگرینەوە گڕ لە بنمیچی هۆڵەكە بەربوو. بەم هۆیەشەوە نزیكەی 100 كەس گیانیان لەدەست دا و نزیكەی 200 كەسیش بریندارن.

خاوەنی هۆڵەكە بە كەمتەرخەمی تۆمەتبار دەكرێت، بە هۆی ئەوەی بە مەرجەكانی سەلامەتی هۆڵەكەی دروست نەكردووە، دوێنێ‌ بە فەرمی بڵاوكرایەوە كە خاوەنی هۆڵەكە لە هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوە و رادەستی دەسەڵاتدارانی فیدڕاڵی كراوەتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین