سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی قوربانیانی رووداوەكەی حەمدانیەی كرد
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (27/ئەیلوول/2023) سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی قوربانیانی كارەساتەكەی شەوی رابردووی كرد، پاشان لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، "بەر لە هەموو شتێک دەمەوێت سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو خەڵکە بکەین، بەڕاستی کارەساتێکی گەورە بوو، کارەساتێکی مرۆیی گەورە بوو. دەمەوێت لێرە یەکەم شت دەستخۆشی لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی پارێزگار بکەم، کە ئەمڕۆ لێرە پارێزگاری هەولێر کە هەر لە کاژێری یەکەمی کارەساتەکەوە ئەوان ئەمبوڵانسیان ناردووە.
هەروەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتیشی، “دەمەوێت پڕ بە دڵ ئەمڕۆ دەستخۆشی و سوپاسی کارمەندانی تەندروستی بکەم، ئەوەی من لێرە بە چاوی خۆم بینیم، ئەو چاودێرییەی بۆ نەخۆشەکانی دەکەن بە راستی جێگەی شانازییە، جێگەی شانازییە بۆ هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان.ئەمە کارەساتێکی گەورەی مرۆییە، ئێمە دەبێ هەموومان لەگەڵ ئەو خوشک و برایانە بوەستین، بۆ ئەوەی خوای گەورە سەبوورییان بداتەوە.هەر لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقیش قسەمان کردووە، جەنابیان زۆر زۆر (موهتەم)ـە بە رووداوەکە و دەستبەجێ وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی ناردووە بۆ موسڵ و دێن بۆ ئێرە. ئێمە داوامان کرد کە لێکۆڵینەوەیەکی جدی لەم مەسەلەیەدا بکرێت و دەبێت ئەو قوربانیانەی کە هەن، قەرەبوو بکرێنەوە.”
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد، كە بە سوپاسەوە سەرۆک وەزیران لە بەغدا زۆر (موهتەم)ـە بەو بابەتە و بەڵێنی داوە لە ئەنجوومەنی وەزیران باسی بکات و هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی لە نەهامەتی ئەو خەڵکە کەم ببێتەوە.
سەرۆكی هەرێم گوتیشی، “ئینشائەڵڵا خوای گەورە سەبووریی هەموو لایەک بدات، بە راستی کارەساتێکی زۆر گەورەیە و هەموومان نزا دەکەین کە ئینشائەڵڵا نەخۆشەکان بە زووترین کات چارەسەر بکرێن.ئەوەی من لە کادیرانی ئەم نەخۆشخانەیەم بینی، دەڵێن 'ئێمە دەتوانین هەموویان لێرە چارەسەر بکەین'.”
سەبارەت بە تیمەكانی تەندروستی هەولێریش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، دیسان دەڵێم من سوپاسێکی گەرمیان دەکەم، دەستخۆشییان لێدەکەم بۆ ئەو کارە مرۆییەی کە ئەمڕۆ من لێرە بینیم و ئەم ستافە ئەنجامیان دا. دیسان سوپاسی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی وەزیر و جەنابی پارێزگاری هەولێریش دەکەم کە بە زۆر بەپەرۆشەوە هاتوون و من لێرەوە دەمەوێت بڵێم هەر شتێک کە پێویست بێت بۆ ئەوانە ئێمە لە خزمەتیان داین و بۆیانی دەکەین، ئەوانە ئازیزانی ئێمەن و موعانات و کارەساتێک کە بەسەر ئەوان هاتووە، ئێمە وا حیسابی دەکەین کە هی خۆمانە و هی هەرێمی کوردستانە و خەڵکی هەرێمی کوردستانن، هەموومان بە دڵ و بە گیان لەگەڵیانداین و لەم ئازارەی کە ئەمڕۆ ئەوان تووشبوون، هەموومان لەگەڵیاندا دەمێنینەوە، خودا ئینشائەڵڵا سەبوورییان بداتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment