وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی ئاب زیاتر لە هەشت ملیار دۆلارە
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (26/ئەیلوول/2023) ماڵپەڕی (واع) بڵاویكردەوە وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێكدا داهاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راتاكانی ئەو راگەیێندراوە، حكومەتی عێراق بڕی (106) ملیۆن و (122) هەزار و (769) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، كە داهاتەكەی هەشت ملیار و (997) ملیۆن و (851) هەزار دۆلار بووە.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، كۆی ئەو بڕە نەوتەی لە مانگی ئاب رەوانەكراوە (105) ملیۆن و (236) هەزار و (963) بەرمیل لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاستوو باشووری عێراق بووە، هەروەها (420) هەزار و (991) و بەرمیل لە كێگەی گەیارە بووە، لەو بڕە (464) هەزار و (725) بەرمیل نەوت بۆ ئوردن رەوانەكراوە، نرخی گشتی هەر بەرمیلێك (84.787) دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، كە ئەو بڕەی هەناردە كراوە لەلایەن (38) كۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لە بەندەكەكانی بەسڕە و خۆرزوبەیر و مۆنۆبۆی باركراوە، هەروەها بەشێك لەو نەوتی كۆگای نۆێ كەركوك و گەیارە لە رێگەی تەنكەرەوە رەوانەكراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment