سەفین دزەیى: ئەمەریکا هانى عێراق و تورکیا دەدات بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمەریکا پێشوازى لە ڕێککەوتنى نێوان هەولێر-بەغدا دەکات و داواشى کردووە نەوتى هەرێمى کوردستان دووبارە هەناردەبکرێتەوە.

ڕۆژى هەینى (22/ئەیلوول/2023) سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، لە پەراوێزى کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ برێت مەکگۆرک هەماهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووینەوە.

سەفین دزەیی ئاماژە بەوەدەکات لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ برێت مەکگۆرک لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمەریکا پشتیوانى لە بەغدا و ئەنقەرە  دەکات بۆ ئەوەی بگەنە نزیکبوونەوەیەکی زیاتر و ئەو گرفتەش چارەسەر بکرێت و دووبارە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێتەوە. باسی لەوەشکرد، هەموو لایەنەکان پاڵپشتی لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

سەبارەت بە ڕێککەوتنى هەولێر-بەغدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ هەماهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا جەختیان لە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق کردۆتەوە بەڕێگەى گفتوگۆ و دیالۆگ.

جێگەى ئاژەپێدانە سەفین دزەیى، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەى شاندى عێراق بەسەرۆکایەتیى محەممەد شیاع سوودانى، وەزیرانى عێراق لە ئەمەریکا بۆ بەشداریکردنى کۆبوونەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین