ئی پارت كاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی شارەوانییەكان راگەیاند
نوچەنێت
ءئەمڕۆ چوارشەممە (20/ئەیلوول/2023) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاویكردەوە سەرۆكی ئی پارت سەبارەت بە كاندیكردنی ئومێد ئۆزلال بۆ پۆستی سەرۆكی شارەوانی ئیزمیر ئاماژەی بەوە كرد، ئەمڕۆ رۆژێكی جوانە ئومێد ئۆزلال بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ئیزمیر كاندید دەكەین.
پێشتر میرال ئەكشنار رایگەیاندبوو، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان بە كاندیدی تایبەت بەشداری دەكەین، داواشی لە هەموو پارتەكان كردبوو ژینگەیەكی گونجاو بۆ كێبڕكێ بڕەخسێنن، تاوەكوو رەنگدانەوەی سیاسی و ناوخۆیی بێت لە میانەی دووركەوتنەوە لە هاوپەیمانییەكان.
ئەكشنار لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "هەرگیز لەگەڵ هیچ كەسێك هەماهەنگ نابین كە ئەجێندای نهێنی هەبێت، بەرژەوەندی تایبەت پێش بەرژەوەندی كۆمەڵگە بخات و لە پارتە بچووكەكان نزیك بێتەوە،" ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری و هاوپەیمانی لەگەڵ پارتە بچووكەكان لە هاوپەیماننی میللەت.
لەدوای وتارەكەشی ئەكشنار سەبارەت بە هاوپەیمانی بۆ شارەوانی ئەنقەرە و ئیستەنبۆڵ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، داوام لە هەموو پارتەكان كردووە بە تەنیا كاندیدەكانیان بەشداری بكەن، ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە كاردەكەین، چونكە سیستەمی هاوپەیمانی توركیا بەرەو هەڵدێر دەبات.
پارتە سیاسییەكانی توركیا بایەخێكی زۆر بە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان دەدەن، كە بڕیارە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو بەرێوەبچێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment