عێراق ناڕاستەوخۆ لە هێرشەكەی عەربەت توركیا تۆمەتبار دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیوا یەحیا رەسووڵ گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ناڕاستەوخۆ توركیا تۆمەتبار دەكات و دەڵێ‌، "ئەو فڕۆكەیەی بۆردومانی فڕۆكەخانەی عەربەتی كردووە، لە سنووری توركیاوە هاتووە".

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلوولی 2023 یەحیا رەسووڵ بەیاننامەیەكی لەسەر بۆردومانكردنی فڕۆكەخانەی عەربەت بڵاوكردووەتەوە و دەڵێ‌، "فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە سنووری توركیاوە هاتووەتە عێراق و بۆردومانی فڕۆكەخانەی عەرەبەتی كردووە لە پارێزگای سلێمانی، كە بووەتە هۆی شەهیدبوونی سێ‌ قارەمانی دەزگای دژە تیرۆر و برینداربوونی سێ‌ كەسی تر".

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە بەشێكی تری بەیاننامەكەی دەڵێ‌، "ئەم دوژمنكارییە پێشێلكردنی سەروەری عێراق و ئاسایش و سەلامەتی خاكەكەیەتی، هەروەها ناسەقامگیركردن و هەڕەشەیە بۆ ئاشتەوایی و ئاسایشی ناوچەكە و عێراق. پێشێلكردنی یاسای نێدەوڵەتییە". لیوا یەحیا رەسووڵ دووپاتی دەكاتەوە ئەم هێرشە یەك لە دوای یەكانە لەگەڵ پەیوەندی دراوسێیەتی ناگونجێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین