ئەمریكا هەڕەشەى سزادان لە چەند بانكێكی عێراقی دەكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بەرپرسێكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، هێشتا چەند بانكێكی تری عێراقی بە خراپی مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەكەن. بۆیە بە پێویستی دەزانێ عێراق خۆی لە سزادانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بە دوور بگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلوولی 2023 بەرپرسێك كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی پێشكەوتن لە حكومەتی سوودانی بۆ چارەسەری دۆلار هەیە، بەڵام هێشتا چەندان بانكی عێراقی هەن، كە بە خراپی مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەكەن.

بۆیە پێویستە عێراق خۆی لە سزای تری  وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەدوور بگرێت و چارەسەری ئەوە بكات، دۆلار بە خراپی و لە بەرژوەندی ئێران مامەڵەی پێنەكرێت.

لە مانگی تەمووزی رابردوو ئەمریكا سزای بەسەر 14 بانكی عێراقی سەپاند، بەهۆی ئەوەی لە بەرژوەندی ئەو لایەن و وڵاتانە دۆلار رەوانەی دەرەوە دەكەن كە لەلایەن ئەمریكاوە سزادراون

دوێنێ‌ ئەلیزابیس رۆزنبێرگ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق كۆبووەوە باسی كێشەكانی دۆلاریان كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین