جیمس جیفرى: ئه‌مریكا سه‌ره‌تا له دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر نیگه‌ران بوو
ئاماده‌كردنى، نوچه‌نێت
“تاكه هاوبه‌شمان له جه‌نگی دژی داعش له‌سه‌ر خاكى سووريا یه‌په‌گه بوو”
لە سەرەتاى دیدارەكە جیمس جیفری بەوە دەستپێدەكات، " ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركی ــ ئه‌مریكا به قۆناغی ئارامی تێده‌په‌ڕیت، له ماوه‌ی داهاتووش باشتر ده‌بێته‌وه.
ئەو پێىوایە، دیدی هه‌ردوو وڵات و په‌یوه‌ندیه‌كانیان لێك نزیك نین، به‌ڵام له‌و قۆناغه ئارامه، له شه‌ش مانگی داهاتوو په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.
جیفری ئاماژه‌وه‌ش ده‌كات ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و تورك مێژوویان له هاوپه‌یمانی(ناتۆ) زیاتر له (70) ساڵه. روونیشی كرده‌وه ئه‌و دوو وڵاته هاوپه‌یمانه رووبه‌ڕووی قۆناغێكی سه‌خت بوونه‌ته‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییان دروستكردووه. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وەش كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌و دوو وڵاته متمانه‌یان به یه‌كتر زیاتر بكه‌ن.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، "په‌یوه‌ندی نێوان توركیا ئه‌مریكا فره لایه‌نه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رۆك جۆ بایدن دیداری هاوتا توركه‌كه‌ی نابێت، ئه‌وان تا یه‌كتر باش نه‌ناسن".
له به‌شێكی تری قسه‌كانی دا رایگه‌یاند" لەو دۆخەدا په‌راوێزێكی هەڵەى زۆر گەورە نییە، په‌یوه‌ندییان به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه په‌یوه‌ندی ئەو دوو وڵاتە گرنگه، به‌ڵام له ئاستێكی كه‌متر له قۆناغه‌كانی پێشووه په‌یوه‌ندیه‌كه ده‌بینین".
پاڵپشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌په گه و په‌كه‌كه
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ی به هۆكاری پاڵپشتی یه‌په‌گه/ په‌كه‌كه جیفرى گوتى: "گرنگترین كێشه‌یه بۆته دروستبوونی ناكۆكی نێوان توركیا ئه‌مریكا" ده‌رباره‌ی هۆكاری پاڵپشتی بۆ ئه‌و رێكخراوه، جیفری ده‌ڵێت، "بوونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی جه‌نگ دژی داعشی تیرۆرست بوو، ئه‌وه‌ش ده‌ڕژێته به‌رژه‌وه‌ندییه نشتیمانیه‌كانی ئه‌مریكا، چونكه ئه‌مریكا به‌بێ بوونی هاوبه‌شێك له‌سه‌ر ئه‌و ناتوانێت ئه‌و كاره بكات، هۆكاری چوونمان بۆ سووریا، بریتی بوو له جه‌نگ دژی داعش، كه ته‌نیا مه‌ترسی نییه بۆ سووریا و توركیا و عێراق، به‌ڵكو مه‌ترسیه بۆ هه‌موو ناوچه‌كه، به هه‌مان شێوه ئه‌وروپاش، تاكه هاوبه‌شمان له جه‌نگی دژی داعش له‌سه‌ر ئه‌و خاكه یه‌په‌گه‌یه".
جیفری ده‌شڵێت، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی نه‌هێشتنی داعش له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دایه، به‌ڵام تاوتوێكانی نێوان ئه‌نقه‌ڕه و واشتن جۆراوجۆره ده‌رباره‌ی ده‌ستبه‌ركردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه، تا ئێستا ئه‌نجامێكی نه‌بووه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی توركیا بێت".
هیچ به‌ڵێنێكی سیاسی ره‌هامان نه‌داوه
ده‌رباره‌ی پرسی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ویلایته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به رێكخراوی"یه‌په‌گه/په‌كه‌كه"ی داوه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك له‌و ناوچه‌یه، جیفری له وه‌ڵام دا ده‌ڵێت، "نه‌خێر، هه‌رگیز ئه‌وه‌مان نه‌كردووه، هه‌مووجار پێمان گوتوون، ته‌نانه‌ت ئێمه هۆشداریشمان داوه له‌كاتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێی، كه دایانمه‌زراندووه".
سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ست سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی په‌یوه‌ستن به سووریا، پێویسته به پرۆسه‌ی سیاسی دا بڕۆن، به چاودێری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌وانه‌ش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سووریا و راپرسی و هه‌ڵبژاردنه دیموكراسیه‌كان.
ئەمریكا رازى نەبوو لە دروستكردنى خۆسەرى لە رۆژئاواى كوردستان
ده‌رباره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئێران و رووسیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه بوونی هێزی ئێرانی و رووسی زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر یه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا و ئیسرائیل ده‌گه‌ینیت.
بوونی سه‌ربازی ئه‌و سێ وڵاته (ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و توركیا و ئیسرائیل له سووریا) به‌شدار ده‌بێت له دروستكردنی دۆخی راگرتنی جه‌نگی ناڕه‌سمی له‌و وڵاته و به‌هێزی كردنی دۆخی"سه‌رنه‌كه‌وتوو" له‌سه‌ر ئه‌و خاكه، جگه له هه‌ندێك رووداوی كه‌م نه‌بێت له ئیدلیب، كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵ هیچ گۆڕانكارێكی رژدی له ناوچه‌كانی نفوزی سه‌ربازی له سووریا دروست نه‌كردووه، ئه‌و دۆخه‌ش فشاری بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د دروستكردووه، رووسیا و ئێرانی ناچاركردووه له هه‌ندێك پرس دانووستانی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
توركیا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له سووریا هاوبه‌شن ده‌كرێت پێكه‌وه كار بكه‌ن
جیمس جیفری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌و پرسه پرسێكی قورسه، وه‌ك پرسی سووریا، پێویسته حه‌قیقه‌ته تازه‌كان زۆر به‌باشی بخوێندرێنه‌وه، هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر بگیرێته به‌ر، ئه‌گه‌ر بوونی چاره‌سه‌ری ته‌واویش نه‌بێت، جیفری بۆ ئه‌وه نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌و دۆخه هاوشێوه‌ی دۆخی ئۆكرانیایه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی رۆژئاوا له 2014 فشاروسزایان خسته سه‌ر رووسیا، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نه‌بوو بۆ ده‌ركردنی رووسیا له نیمچه دوورگه‌ی كریمیا".
پاشان ده‌پرسێت" ئایا بۆمان كرا رووسیا له نیچمه دوورگه‌ی كریمیا ده‌ركه‌ین؟ نه‌خێر، به‌ڵام به‌هۆی فشاره‌كان ئێستا به‌كرده‌یی جه‌نگ له‌و ناوچه‌یه وه‌ستاوه"
هه‌روه‌ك جیفری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد توركیا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له سووریا دوو هاوبه‌شی زۆر نزیكن، ده‌كرێت پێكه‌وه له‌و وڵاته كاربكه‌ن.
یاساى ئەمریكا رێگە نادات دۆستەكانى چەك لە رووسیا بكڕن
ده‌رباره‌ی پرسی كڕینی سیسته‌می به‌رگرى مووشه‌كی(ئێس- 400)ی رووسی، جیفری ده‌ڵێت، "ئه‌و پرسه له‌و پرسه گرنگانه‌یه كه له‌و ساڵانه‌ی كۆتایی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا ئاڵۆزكردووه، ئه‌گه‌ری سازشكردنی دوولایه‌نه‌ی له‌و دۆسه‌یه به‌دوور زانی و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه، چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه به‌كرده‌یی ئاسان نییه، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌باره‌ت به توركیا ئه‌و بڕیاره سه‌روه‌ری ته‌واوی هه‌یه، بۆچی ده‌وڵه‌تیكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ناتوانێت چه‌ك له ده‌وڵه‌تێكی تر بكڕێت؟ به‌ڵام به‌گوێره‌ی یاسای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان"یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمانانى ئه‌مریكا له رێگاى سزادان ،(CAATSA)، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ گرنگترین پرۆگرامه سه‌ربازی و دیبلۆماسیه‌كانی وڵاته‌كه‌مان.بۆیه پێموایه باشترین شتێك ئێستا بكرێت دانانی سنوورێكه بۆ زیانه‌كانی ئه‌و دۆخه، له رێگه‌ی پارێزگاری توركیا له‌و سیسته‌مه رووسیه، به‌بێ كڕێنی زیاتر چه‌كی رووسیا، توركیا پارێزگاری له‌و سزا سه‌پێندراوانه بكات، كه كاریگه‌ری مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئابووری توركیا نییه".
ئەمریكا بە هاوكارى توركیا دۆسەى توركیا لیبیا بەڕێوە دەبات
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ردۆغان و جۆبایدن، ئه‌و دپلۆماتكاره ئه‌مریكییه گوتی، " له‌و قۆناغه كاری له پێشینه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریتیه له نه‌هێشتنی په‌تای كۆڕۆنا و هاوسه‌نگیه سیاسیه‌كانی ناوخۆ و ململانێ له‌گه‌ڵ چین و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا".
جیفری باسی له‌وه‌ش كرد ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نایه‌وێت له‌و قۆناغه تازه‌یه پاره و پێداویستی زۆری سه‌ربازی سه‌رف بكات، بۆیه كار له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه هه‌رێمیه‌كانی ده‌كات له‌و ناوچه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد واشنتن به هه‌ماهه‌نگی كار له‌گه‌ڵ توركیا كار له دوو دۆسه‌ی گرنگ ده‌كات له ئیدلیب و ته‌ڕابلوس.
له كۆتایی قسه‌كانی دا جیفری گوتی، "ئیداره‌ی بایدن به‌رده‌وام ده‌بێت له سیاسه‌تی واقیعی و كیسه‌نجه‌ری، وه‌ك ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ گرتیه به‌ر".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment