دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم سەبارەت بە دواكەوتنی موچە پەیامێكی بڵاوكردەوە
نوچەنێت
ئەمرۆ هەینی (هەشت/ئەیلوول/2023) دەستەی مافی مرۆڤ پەیماێكی بڵاوكردەوە، لە پەیامەكەی باس لە كاریگەری دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر بازاڕ و ژیانی خەڵكی دەكات.
دەقی پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ:
بەداخەوە وەک دەبینین ماوەی دوو مانگە موچەی فەرمانبەران دابەش نەکراوە ئەوەش کاریگەری گەورەی لەسەر ژیانی خەڵک و بازاڕ دروست کردوەو ژیانی موچەخۆرانی قوڕس کردوە کەمافێکی ئاسایی خۆیانە لەبەرامبەر ئەو ئەرک و خزمەتەی پێشکەشی دەکەن.
ئێمه پێمان وایە پابەند بون بەدەستورو ڕێکەوتنەکان سەرچاوەی گرنگن بۆ گەیشتن بەڕێکەوتن و دابین کردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پێویستە دادپەروەری پەیڕەو بکرێ بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، ناکرێ هاوڵاتیان و موچە خۆران ببنە بەشێک لە ململانێی سیاسیەکان و بابەتەکانی پەیوەست بە ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان و جیاوازیەکان.
موچەو شایستە داراییەکان مافێکی دەستوری و یاسایی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، بەڕونی لە ماددەی 14 ی دەستوری هەمیشەیی عێڕاق باسی لە یەکسانی هەموو هاوڵاتیانی عێراقی کردووە کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. ناکرێ بەو جۆرە ژیانی خەڵک زیاتر قوڕستر بکرێ کە ئاکامەکانی رۆژانە خراپترو کاریگەتر دەبن.
هیوادارین حکومەتی عێراق ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرن وەک چون لەیاسای بودجەی گشتیدا هاتووە.
ئێمە وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پشتگری لە گفتوگۆو دانیشتن و پشت بەستن بەدەستورو لێک تێگەیشتن دەکەین بۆ چارەسەری سەرجەم کێشە و ناکۆکیەکانی لەبەینی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان.
8 ی ئەیلولی 2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment