لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق: توركیا نەوتی كردووەتە كارتی فشار
نوچهنێت
كازم توكی ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتی ئەیلوولی 2023 لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی باس لەوە دەكات هەناردنی نەوت هەرێمی كوردستان لە رێگەی توركیاوە، لەلایەن ئەو وڵاتە كراوەتە كاری فشار و لە دژی عێراق بەكاردەهێنرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت وگازی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات توركیا ئاستی داواكارییەكانی بەرزكردووەتەوە، ئێستا نەوەك تەنیا توركیا داوای لابردنی ئەو سزایە دەكات كەوتووەتە ئەستۆی بەڵكو داوای قەرەبووكردنەوەی ئەو ماوەیەیش دەكاتەوە كە هەناردەی نەوتی تێدا وەستاوە.
لە 25ی ئاداری ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بڕیارێكی لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی جیهان لە پاریس وەستاوە، چونكە بەگوێرەی بڕیارەكە توركیا نابێت بێ رەزامەندی عێراق رێگە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بدات و بۆیە لیژنەكە بڕیاری دا بوو توركیا بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار وەك قەرەبووكردنەوە بە عێراق بدات. بەگوێرەی نوێترین زانیاری تا ئێستا هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی ئەو بڕیارە چوار ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment