باڵیۆزی سعوودیە لە تاران جەخت لە گرنگی پەیوەندییەکان دەکاتەوە
نوچەنێت:
ڕۆژی چوارشەممە (6ی ئەیلولی 2023) العربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، عەبدوڵڵا بن سعوود ئەلعنزی، باڵیۆزی شانشینی سعوودیە لە تاران، جەختی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی پەیوەندی و دیدارەکانی نێوان سعودیە و ئێران و پێشخستنی بەرەو ئاسۆی فراوانتر لە نێوان ئەم دوو وڵاتە دراوسێیە کردەوە.
باڵیۆزی سعودیە لە ئێران، رۆژی رابردوو، لەگەڵ گەیشتنی بۆ تاران و دەستپێکردنی ئەرکە دیپلۆماسییەکەی لەسەرەتای گەیشتنی بە تاران رایگەیاند: فەرمانەکانی سەرکردایەتی سعودیە لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات جەخت دەکەنەوە. هەروەها پێشخستنی بەرەو ئاسۆی فراوانتر لە نێوان ئەم دوو وڵاتە دراوسێیەدا کرد.
باڵیۆزی سعوودیە دەشڵيت، سعوودیە و ئێران دوو وڵاتی دراوسێن، کە پێکهاتەی ئابووری و سامانی سرووشتی و سوودی زۆریان هەیە کە بۆ بەرەوپێشبردنی لایەنەکانی گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی، سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە بۆ قازانجی دوو وڵات و دوو نەتەوەی برا، یارمەتیدەرە.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵنێری فەرمی سعودیە "واس"، باڵیۆزی سعوودیە لە تاران جەختی لەوە کردەوە کە پلانی دیدگای 2030 بۆ گەشەپێدانی سعوودیە، نەخشەڕێگایەکە کە رەنگدانەوەی هەموو رەهەندەکانی هاوکارییە و لە چوارچێوەی ئەوەدایە، کە دەتوانرێت هاوکاری نێوان هەردوو وڵات بەهێز بکرێت لەسەر بنەمای ستراتیژی جەختکردنەوە لەسەر بنەماکانی دراوسێیەتی باش و لێکتێگەیشتن و گفتوگۆی بنیاتنەری ئامانجدار و متمانەی یەکتر لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەهێز بکرێت.
شایانی باسە سعودیە و ئێران، لە 10ی ئازاری 2023، لە پەکین لەبارەی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کردنەوەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانیان گەیشتنە رێککەوتن.
سەرچاوە: العربیە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment