رووسيا پاڵپشتى مانه‌وى توركيا له‌ نێو خاكى سووريا ده‌كات  تورکیە

نوچەنێت

وه‌زيرى ده‌ره‌وى رووسيا سەبارەت به‌ ئاسايبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و سووريا رایگەیاند، لە په‌يوه‌ندييه‌ نافه‌رمييه‌كانى توركيا و رووسيا پێشنيارى ئه‌وه‌مان كردووه‌ بگه‌رێينه‌وه‌ بۆ فه‌لسه‌فه‌ بۆ ئه‌وكاته‌ى كه‌ ساڵى (1998) ڕێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه‌مان واژۆكرد.

شه‌ممه‌ (دوو/ئه‌يلوول/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به‌ دانوستاندنه‌كانى توركيا و سووريا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ئاماژەی بەوە كرد، ڕێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه‌ مافى ده‌ستوه‌ردان به‌توركيا ده‌دات به‌بيانووى ئه‌وه‌ى تيرۆرستان هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ر توركيا، هه‌ربۆيه‌ش ئه‌م رێككه‌وتنه‌ تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه‌ و بۆكه‌سيش نييه‌ بتوانێت ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئه‌مه‌ريكا به‌ هۆكارى به‌ربه‌ستى سه‌ره‌كى له‌ به‌رده‌م ئاسايبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و سووريا دەزانێت و دەڵێت، "ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ريكايه‌ به‌شێوه‌يه‌كى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بڕيارده‌دات له‌نێوان رێكخراوه‌ كورده‌كانى سووريا به‌ تيرۆر نايان ناسێنێ و جيايان ده‌كاته‌وه،‌ كه‌ توركيا ئه‌م رێكخراوانه‌ى سووريا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك بۆسه‌ر ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى ده‌ناسێنێت هه‌ربۆيه‌ش تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه‌ هه‌نگاو بنرێت له‌م پرۆسه‌يه‌ چونكه‌ پرسى ئه‌م كێشانه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌." 

لە كۆتایی ساڵی رابردوو وەزیرانی بەرگری توركیا و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سووری بەنێوەندگیری رووسیا كۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین