وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا: رووداوەكانی كەركووك دڵتەنگ و نیگەرانی كردین تورکیە

نوچەنێت

هاكان فيدان، وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە رووداوەكانی كەركووك ئاماژە بەوە دەكا، له‌م دواييانه‌دا چالاكييه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ شارى كه‌ركووك زيادیكردووه‌، به‌وهۆيه‌شه‌وه‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ده‌كه‌م كۆتايى به‌ ڕێكخراوى په‌كه‌كه‌ بهێنن و سنورێك دابنرێت، ئێمه‌ لێره‌وه‌ نيگه‌ران و دڵته‌نگين به‌بوونى گرژييه‌كانى كه‌ركووك.

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (سێ/ئه‌يلوول/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ گرژييه‌كانى دوێنێى شارى كه‌ركوك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ شارى كه‌ركوك ڕه‌مزى پێكه‌وه‌ ژيان و ئاشتييه‌، تێكچوونى بارودۆخ و سه‌قامگيریى ئه‌م شاره‌ ڕاسته‌خۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئاشتى و ئارامى هه‌موو عێراق ده‌كات.

فيدان جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، سه‌ره‌تاى دروستبوونى حكوومه‌تى نوێى عێراق له‌لايه‌ن مه‌حمه‌د شياع سودانى ئارامى و ئاشتى بۆ هه‌موو وڵاته‌كه‌ ره‌خساندووه‌.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا گوتى، "به‌تايبه‌ت پشتيوانى خۆمان بۆى راده‌گه‌يه‌نين بۆ به‌ده‌ستهێنانى هه‌وڵه‌كانى له‌ پرسه‌كانى ئابوورى و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و وه‌به‌رهێنان بۆ وڵاته‌كه‌ى، ئێمه‌ ئاگادارين ئه‌م هه‌وڵانه‌ بۆ ئه‌مرۆ و داهاتووى وڵاته‌كه‌ى چه‌نده‌ گرينگه‌ هه‌ره‌وه‌ها له‌ بارودۆخێكى وه‌ك ئه‌مرۆ بوونى هاووڵاتيانى توركمان له‌م شاره‌و دروستبوونى ئه‌م رووداوه‌ كه‌ بوه‌ هۆى گيانله‌ده‌ستدانى چه‌ند هاوڵاتييه‌ك نيگه‌ران و دڵته‌نگى كردووين. 

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا داوايه‌كی ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، كە تێیدا دەڵێت، "كه‌ له‌م دواییە چالاكييه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ كەركووك زيادیكردووه‌ بۆيه‌ش ده‌بێت كۆتاييان پێبهێنرێت و سنورێك دابنرێت، ئه‌م شاره‌ له‌ كۆن و ئێستاشدا ئازارو كۆمه‌ڵكوژى زۆرى به‌خۆوه‌ بينييه‌، بۆيه‌ش پێويسته‌ پێكه‌وه ‌ژيانى هه‌موو چين و توێژه‌كانى بپارێزرێت و ده‌بێت هه‌موولايه‌نه‌كان به‌شداربن له‌ نوێنه‌رايه‌تى و ئيدارى ئه‌م شاره‌ هه‌ربۆيه‌ش ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بين له‌ پاراستنى مافى توركمانه‌كان له‌ كه‌ركوك."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین