عێراق كوورەی ئەتۆمی دادەنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەی دامەزراندنی كوورەیەكی ئەتۆمی تاوتوێ كرد، بۆ ئەوەی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بەكاری بهێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئابی 2023 ماڵپەڕی سكای نیوزی عەرەبی بڵاویكردووەتەوە، عێراق كار دەكات بۆ ئەوەی كوورەیەكی ئەتۆمی دابمەزرێنێت، بۆ ئامانجی ئاشتی بەكاری بهێنێت، بە تایبەتی لە بواری كارەبا.

پڕۆژەكە دوێنێ‌ چوارشەممە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێ كراوە و ئامانجی سەرەكیش ئەوەیە بۆ بەرهەمێنانی كارەبا ئاستی پشتبەستن بە وزەی تری وەك گازی سروشتی و نەوت كەم بكرێتەوە.

سكای نیوزی عەرەبی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، عێراق یەكەم وڵاتی عەرەبی نییە ئەم هەنگاوە بنێت، بەڵكو وڵاتانی تری وەك سعوودیە و میسر دەستیان بەو پڕۆژەیە كردووە و ئیماراتیش یەكەم وڵاتی عەرەبییە كە لە بواری ئاشتی و مەدەنی سوود لە وزەی ئەتۆمی دەبینێت و وێستگەی ئەتۆمی هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین