هیومان رایتس وۆچ داوا لە عێراق دەكات یاسایەك پووچەڵ بكاتەوە
نوچهنێت
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێكدا رەخنە لە عێراق دەگرێت و داوای لێدەكات ئەو پڕۆژە یاسایە پووچەڵ بكاتەوە، كە بۆ سزادانی هاوڕەگەزبازان و گوزارشتكردنی جێندەری پێشنیاركراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئابی 2023 رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ داوا لە عێراق دەكات ئەو پڕۆژە یاسایە پووچەڵ بكاتەوە، كە لە لایەن رائید مالیكی پەرلەمانتار پێشكەش كراوە، بە گوتەی رێكخراوەكە ئەم یاسایە "پێشێلكاریی مافی مرۆڤی تێدایە".
رائید مالیكی لە مانگی رابردوو پڕۆژە یاسایەكی پێشكەشی پەرلەمان كردووە، كە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە هەشتی 1988 یە، ئەو یاسایە بە ناوی "یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی" دانراوە، بەگوێرەی هەمواركردنەوەی پێشنیاركراو، چەند بڕگەیەكی تایبەت بە هاوڕەگەزبازان دەخرێتە یاساكە، لەوانە سزای لەسێدارەدان بۆ هەر كەسێكە كە تاوانی هاورەگەزبازی لەسەر بسەپێنرێت، سزای زیندانی و پێبژاردنیش بۆ هەر كەسێكە كە برەو بەجێندەری بدات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment