جارێكی تر توركیا داوا لە عێراق دەكات پەكەكە بە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە كاتی سەردانەكەی بۆ بەغدا داوا لە فوئاد حوسێن هاوتا عێراقییەكەی كردووە، عێراق كار بۆ ئەوە بكات، پارتی كرێكارانی كوردستان وەك "رێكخراوێكی تیرۆریستی" بناسێنێ‌.

شەوی رابردوو 22ی ئابی 2023 هاكان فیدان گەیشتە بەغدا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باسی لە چەند رەهەندێكی پەیوەندی نێوان توركیا و عێراق كرد و یەكێكیان پەیوەندی بە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە هەبوو.

هاكان باسی لەوە كرد داوای لە هاوتا عێراقییەكەی كردووە، رێگە نەدەن پەكەكە پەیوەندی نێوان توركیا و عێراق ژهراوی بكات و دەبێت عێراق وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی پەكەكە بناسێنێ‌.

هەر چەندە میدیای توركیا ئەو لێدوانانەی هاكانی زەقكردووەتەوە، كەچی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێكی فەرمی بە رستەیەكیش باسی ئەو بڕگەیەی نەكردووە.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین