حەلبووسی لیژنەیەكی نێودەوڵەتی لە دۆسیەیەكی كۆنی عێراق ئاگادار دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی كۆبووەوە و لیژنەكە لە دۆسیەی ئەحمەد عەلوانی ئاگادار دەكاتەوە، كە پەرلەمانتارێكی پێشووتری عێراقە و نزیكەی 10 ساڵە دەستگیراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2023 محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سامۆیل كۆگۆلاتی سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی كۆبووە و دیدارەكە لە بەغدا بە ئامادەبوونی ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.


ئەحمەد عەلوانی



ماڵپەڕی فەرمی هاوپەیمانی تەقەدوم، كە ئەو هاوپەیمانییە حەلبووسی سەرۆكایەتی دەكات لە هەواڵێكدا ئاشكرای كردووە، حەلبووسی لیژنە نێودەوڵەتییەكەی لە دۆسیەی عەلوانی ئاگاداركردووەتەوە و داوای لێكردووە، بەدواداچوونی بۆ بكات.

ئەحمەد عەلوانی سەركردەیەكی سوننەیە و پەرلەمانتار بوو، نزیكەی 10 ساڵە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركراوە و بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرکراوە، ئەو یەكێك بوو لە سەركردەكانی خۆپیشاندانەكانی ئەنبار كە دژی حكومەتی نووری مالیكی راپەڕین. لە ساڵی 2013 هێزێكی عێراقی چووە سەر ماڵی عەلوانی بۆ ئەوەی دەستگیری بكات، كەچی عەلوانی و كەسوكارەكەی تەقەیان لە هێزە عێراقییەكان كرد و لە ئەنجامدا چەند كەسێك لە چەكدارەكانی عەلوانی كوژران و چەند كەسێكیش لە هێزە عێراقییەكان بریندار بوون. دواجاریش عەلوانی دەستگیر كرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین