دەوڵەتی یاسا دژی هەوڵێكی لایەنە عێراقییەكان دەوەستێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا ئاشكرای دەكات ئەوان پێداگریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەن لە كاتی خۆیدا، ئەمە لە كاتێكدا لایەنەكانی تر هەوڵ دەدەن فشارێكی نێودەوڵەتی بۆ دواخستنی بدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 موحان ساعدی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات لایەنە سیاسییەكان كۆشش دەكەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دوا بخەن، بەڵام دەوڵەتی یاسا دژی ئەو بڕیارە دەوەستێتەوە.

موحان ساعدی لە لێدوانەكەی دەڵێ‌، "ئێمە لە دژی ئەو هەوڵە دەوەستینەوە و هەڵبژاردنیش لە كاتی دیاریكراوی خۆی دەكرێت، هیچ جوڵەیەكی فەرمی لەناو دەوڵەتی یاسا و چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە" 

ئەمڕۆ جووڵانەوەی ئیمتداد و دوێنیش هاوپەیمانی نیشتیمانی بە جیا رایانگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ناكەن، كە لە 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین