حكومەتى هەرێم:  میکانیزمى گەڕانەوەى قەرزى خانووبەرە و هاوسەرگیریى دەگۆڕین کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى وەرگرتنەوەى قەرزى خانووبەرە و هاوسەرگیریی ڕوونکردنەوە دەکات و دەڵێت، "گۆڕانکارى لە میکانیزمى گەڕاندنەوەى قەرزەکان دەکرێت."

ڕۆژى دووشەممە (21/ئاب/2023) پێشەوا هەورامى، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بەجۆرێک ڕەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بکرێت."

پێشەوا هەورامى دەشڵێت، "حکوومەتی هەرێم مەبەستییەتی کە فشارو بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان دروستنەبێت و میکانیزمی پێشوو لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت."

ئەم ڕوونکردنەوەى حکومەتى هەرێم لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ماڵپەڕى فەرمى پارتى بڵاویکردەوە، "لەسەر فەرمانی سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە هاووڵاتییان، ڕابگیرێت."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین