پەرلەمانتارێکی ئێران: دانانی کەسانی سەربازی لە پۆستی باڵا پەیامێکی ناخۆشە بۆ خەڵک ئێران

نوچەنێت:

ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، دانانی کاسانی سەربازی بە بەرپرسی کاروباری ناوخۆی وڵات "پەیامێکی ناخۆش" بۆ خەڵک دەنێرێت.

رۆژی شەممە ( 19ی ئابی 2023) بی بی سی فارسی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، مستەفا رەزا حوسێنی قوتبئابادی، نوێنەری شاری بابەک لە پەرلەمانی ئێران راگەیاندووە، کە بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە سەرۆکایەتی کاروباری ناوخۆ "وڵات بە سەربازی تر دەکات".

قوتب ئابادی لە گوتارەکەیدا باسی لە دوورخستنەوەی محەممەدرەزا غوڵامڕەزا جێگری سیاسی وەزیری ناوخۆ و بەرپرسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد کە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

محەممەدڕەزا غوڵامڕەزا "کەسایەتییەکی سەربازی-ئەمنی"یە کە لە کارنامەیدا جێگری قاسم سولەیمانی لە سوپای قودس و جێگری وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هەیە.

قوتبئابادی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هەوڵنێری پەرلەمان، جێگری لەکارلادراوی وەزیری ناوخۆی بەوە تۆمەتبار کرد، کە “هەوڵیدەدا بە ئەندازیاری کردنی هەڵبژاردن، بۆ سەرخستنی لایەنێکی دیاریکراو و توندڕەو".

ئەم ئەندام پەرلەمانە پرسی "لایەنی لادەر"ی لەو بارەوە وروژاندووە؛ کە لە کۆماری ئیسلامیدا، لایەنی لادەر بۆ وەسفکردنی بازنەی دۆست و کەسوکاری مەحمود ئەحمەدی نژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، بەکاردەهێنرێت.

سەرچاوە: بی بی سی 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین