كیم كارداشیان چووه‌ ریزى ملیاردێرانه‌وه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى گۆڤارى فۆربس سامانى كیم كارداشیان ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى ئةمريكى ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕهئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌وتى نیسان پوخته‌ى راپۆرته‌كه‌ى گۆڤارى فۆربسى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌ ده‌ڵێ، "سامانى كیم كارداشیان ملیارێك دۆلارى تێپه‌ڕاندووه‌".

كیم كه‌ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى جیابووه‌ته‌وه‌، ته‌مه‌نى 40 ساڵه‌ و سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى بۆ ساڵى 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و خاوه‌نى دوو كۆمپانیایه‌ یه‌كه‌میان ناوى "كه‌ى كه‌ى ده‌بڵیو بیوتى" كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێداویستى جوانكارى وئه‌ویتریان "سكیمز‌" كه‌ له‌ بوارى جلوبه‌رگى ئافره‌تانه‌وه‌ كار ده‌كات.

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر"ى رابردوو كیم خاوه‌نى 780 ملیۆن دۆلار بووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین