وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە سعوودیە ئێران

نوچەنێت:

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و سعودیە لە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد و ئەم سەردانەش لە کاتێکدایە کە زیاتر لە دە ساڵە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەو وڵاتەی نەکردووە.

رۆژی پێنجشەممە ( 17ی ئاب-ی 2023) ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی فەرمی فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێڕان بەرەو ئەو وڵاتە بەرێکەوت بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی و هەندێک بەرپرسی باڵای دیکە کۆببێتەوە،

بەپێی ئیرنا، وەزیری دەرەوەی ئێران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتە وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە و لەلایەن فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا. لەگەڵ گەیشتنیشی، واژۆی لەسەر کتێبی یادەوەری وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە کرد و دواتر هەردوولا دەستیان بە گفتوگۆی دوو قۆڵی خۆیان کرد.

لەم دیدارەدا بابەتی دوو قۆڵی، پرسەکانی پەیوەست بە ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی و هەروەها هەندێک بابەتی جیهانی باس دەکرێن. ئەم سەفەرە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە دە ساڵ بەسەر دوا سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەم وڵاتە تێدەپەڕێت.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، لەگەڵ شاندێکی سیاسی و دیپلۆماسی بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئاسانکاری بۆ رێککەوتنەکانی نێوان تاران و ریاز و لەسەر بانگهێشتی هاوتا سعوودییەکەی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.

سەرچاوە: ایرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین