پێنج کەس بە تۆمەتى ڕفاندنى کچێک دەستگیركران
نوچەنێت:
پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، پێنج هاووڵاتى لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە بە تۆمەتى ڕفاندنى کچێک لە سنوورى سلێمانى دەستگیرکران.
ڕۆژى پێنجشەممە (17/ئاب/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، "لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە كچێكیان ڕفاندبوو."
هاوکات پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر سکاڵاى هاووڵاتییەک كە كچەكەی دیار نەماوە، دواى لێکۆڵینەوە، توانراوە شوێنی تۆمەتباران بدۆزرێتەوە و پێنج تۆمەتبار دەستگیر بكرێن، هەروەها دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانیش، بەبڕیاری دادوەر كچەكە ڕادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.
هەروەها دەشڵێت، هەر یەک لە تۆمەتباران، (ژ، أ، أ) لەدایكبووی 2004، هـ، ی، ح لەدایكبووی 1999، ش،ع، م لەدایكبووی 2001، ر،ر،أ لەدایكبووی 2003، پ،ج،ح لەدایكبووی 2002، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (421) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment