سوید هەڵسەنگاندنی بۆ هەڕەشە تیرۆریییەكان بەرز دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، دەزگای ئەمنی سوید "ساپۆ" هەڵسەنگاندنی بۆ هەڕەشە تیرۆرییەكان بۆ ئاستی چوارەم بەرزكردووەتەوە، ئەمەیش دوای رووداوی سووتاندنی قورئان دێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17 ی ئابی 2023 رۆژنامەیەكی سویدی بە ناوی Dagens Nyheter ئاشكرای كردووە، هۆشداری ئەمنی لە لایەن دەزگای ئەمنی سوید لە هەڕەشە تیرۆریییەكان لە ئاستی سێیەمەوە بۆ ئاستی چوارەم بەرزكراوەتەوە، ئەوەیش روونكراوەتەوە، كە ئاستی پێنجەم مەترسیدارترین ئاستە لەلایەن دەزگای ئەمنی سوید ناسراو بە ساپۆ "SAPO"ديارى كراوە.

رویتەرز ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، هەر ئەمڕۆ دەزگای ئەمنی سوید كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبارەی هەڕەشەكان دەبەستێ‌. ئاژانسەكە ئەوەیشی روونكردووەتەوە، كە ئەم هەڕەشانە دوای رووداوی سووتاندنی قورئان و چەند كارێكی تر دێن كە موسڵمانانیان لەسەر ئاستی دنیا تووڕە كرد.

لە 28ی حوزەیرانی رابردوو لە یەكەمی رۆژی جەژنی قوربان كەسێكی مەسیحی بە رەچەڵەك عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیكا قورئانی پیرۆزی لە سوید سوتاند و دواتریش ئەو كارەی دووبارە كردەوە، ئەمەیش ناڕەزایی موسڵمانانی لێكەوتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین