پەرلەمانی عێراق یاسای مادەی هۆشبەر هەموار دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجام دەدات و یەكێك لە بڕگەكانی كارنامەی دانیشتنەكەی خوێندنەوەی یەكەمە بۆ هەمواری یاسای ژمارە 50 ی مادەی هۆشبەر كە لە ساڵی 2017 دانراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاب پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە 11ی ئەم وەرزەی ئەنجام بدات، كارنامەی دانیشتنەكەی لە چوار بڕگە پێكهاتووە، بڕگەی دووەمیان تایبەتە بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای مادەی هۆشبەر ژمارە 50ی ساڵی 2017، كە لە 25 مادە پێكهاتووە، پەیوەندیدارە بە لیژنەكانی تەندروستی و ئاسایش و لیژنەی یاسایی.

مادەی هۆشبەر لە عێراق بە شێوەیەكی فراوان تەشەنەی كردووە، پێشتر فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر ئاشكرای كرد، تەنیا  لە مانگی تشرینی دووەمەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان گیراون، كە بە تێكڕایی دەكات لە مانگێكدا هەزار و 250 كەس گیراون.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین