وتەبێژى حکومەتى هەرێم: چاوەڕێى ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەین کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ بە بەغدا لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە. وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، شاندەکە گفتوگۆ لە بارەى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/ئاب/2023) پێشەوا هەورامى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، شاندەکەى حکومەتى هەرێم لەسەر  یاسای بودجە و شایستە داراییەکان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکەن.

پێشەوا هەورامى ئاماژەى بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووە و چاوەڕێی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەین، دابەشکردنى مووچەش ئەولەوییەت دەبێت لەکاتی گەیشتنی بودجە.

بەپێى زانیارییەکان ڕۆژى (20-8-2023) شاندێکى ترى حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى یاسای نەوت و گاز سەردانی بەغدا دەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین