خه‌لیل وه‌ندى هونه‌رمه‌ند: ده‌زگایه‌ك نییه‌ ئه‌ركى تۆماركردنى گۆرانییه‌كانمان بگرێته‌ ئه‌ستۆ دیمانە

دیمانه‌ى: لاڤین عومه‌ر

هه‌ر چه‌نده‌ خه‌لیل وه‌ندى هونه‌رمه‌ندى كورد له‌ ساڵى 1970 یه‌كه‌م گۆرانى خۆى تۆمار كردووه‌ و نزیكه‌ى 85 گۆرانى تۆماركراوى هه‌یه‌، به‌ڵام ساڵانێكه‌ ده‌رناكه‌وێ و به‌رهه‌مى نوێى نییه‌. نوچه‌نێت له‌ دیمانه‌یه‌كى كورتدا هه‌وڵى دا خه‌لیل وه‌ندى هونه‌رمه‌ند و مامۆستاى زانكۆ به‌سه‌ر بكاته‌وه‌، ئه‌ویش وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى دایه‌وه‌.

سەرەتای کاری هونەری بۆ کەی دەگەرێتەوە؟

سه‌ره‌‌تاى كارى هونه‌رییم له‌‌سه‌ر ئاستى ئێزگه‌‌ و ته‌له‌ڤزیۆن بۆ ساڵى 1970 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌. ئه‌ركى تۆماركردنى گۆرانى گرانه‌‌، پێشتر چ له‌ به‌غدا و چ له‌ كه‌ركووك ئاسانتر بوو ، چونكه‌ ئێزگه‌ تیپى موسیقاى هه‌‌بوو و مافى شاعیر وئاوازدانه‌ر دابه‌شكردنى مۆسیقا و گۆرانیبیژ پاداشتى هه‌‌بوو.

هۆکار چییە لە هونەر دوورکەوتویتەوە؟

ئێستا ئه‌بێ خۆت خه‌رجى تۆماركردن بده‌ى هه‌روه‌ها موزیكژه‌ن و ستۆدیو، منیش وه‌كو مامۆستایه‌ك له‌ زانكۆ قوتابى وخوێندكار به‌دواداچوونیان ده‌وێ، به‌ كورتى ده‌زگایه‌ك نییه‌ ئه‌ركى تۆماركردنى گورانی بگرێته‌ ئه‌ستۆى خۆى. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا كه‌ناڵه‌كان بانگمان ده‌كه‌ن به‌ڵام شتێكی سه‌رپێیه.

بۆچی وه‌ك پێویست بایه‌خ به‌ گۆرانى خانه‌قینى نادرێت؟

باشتر وایه‌ بوترێ گۆرانى شێوه‌زارى كه‌لهورى ئه‌گه‌ ر مه‌به‌ستت خانه‌قین بێ، ئێمه‌ وه‌ك  كۆمه‌ڵێك ‌هونه‌رمه‌ند شتمان كردووه.‌ دیسان تۆماركردن ئه‌ركێكى قوڕسه‌.

له‌ مێژووى كارى هونه‌ری چه‌ند گۆرانیت تۆمار كردووه‌؟

نزیكه‌ى٨٥ گۆرانیم له‌ ستۆدیوى ئێزگه‌ى كوردى له‌ به‌غدا تۆمار كردووه‌، بێجگه‌ له‌و چه‌ند گۆرانیه‌ى كه‌ له‌ هه‌‌ولێر وسلێمانی تۆمارم كردوون. به‌ شێوه‌زارى خانه‌قین پێنج گۆرانیم تۆماركردووه‌، من زیاتر له‌ به‌غدا كاره‌ هونه‌رییه‌كانم كردووه‌.

بیرەوەریی لە ئێزگه‌ى بەغداد و ته‌له‌ڤزیۆنى کەرکووک لەگەڵ هونەرممەندان و میوزیکژەنەکان چییه‌؟ لەگەڵ کێ زۆر کارت کردووە؟

باشترین بیره‌وه‌رییم بینینى گۆرانیبیژه‌ كورده‌كان بوو. كه‌ یه‌كه‌م گۆرانیم تۆماركرد به‌ ناوى "خۆشه‌ویسته‌كه‌م" هه‌موویان سه‌رسامبوونى خۆیان ده‌رخست وهانیان ده‌دام ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ ئاوازیان بۆ داناوم، م. عه‌لى مه‌ردان د. ئه‌ لبیرت عیسا، م.رزگار خوشناو، م. وریا ئه‌حمه‌د، م. محه‌مه‌ د قه‌درى، م. نوره‌دین ابراهیم، م. ئه‌ نوه‌رسالح، م. محه‌مه‌ د مه‌نده‌لاوى، م. خالد سه‌ركار، م. ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى.

چەند ساڵە لە هەولێریت باری کۆمەڵایەتیت چۆنە؟ لەگەڵ کام لە منداڵەکانت زۆر نزیکی لە بواری هونەر؟

چل ساڵه‌ له‌ هه‌‌ولێرم، دوو كچ وچوار كورم هه‌یه‌، ته‌نیا بچووكترین كورم ده‌رچووى په‌یمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌كانه‌ به‌شى میوزیكه‌ ئامێرى كه‌مان.

هیچ بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی هەیە گۆرانی بۆ بلێى وەکو کار؟

ته‌نیا له‌ سه‌ر نه‌ورۆز و ئازار گۆرانیم تۆماركردووه‌.

ئەو بواره‌ى لەگەڵ کاری هونەری تێکەڵ بووە چەند پەیوەندی هەیە بە بواری پسپۆریەکەتەوە؟ چۆن ئەمەت هەڵبژاردووه‌؟

په‌‌یوه‌‌ندییه‌‌كى بته‌‌و هه‌‌‌یه‌‌ له‌‌نێوان ده‌‌رونزانى و هه‌‌ڵبه‌‌ست وگۆرانى، چونكه‌‌ هه‌‌ردووكیان له‌ بوارى دڵ وهه‌‌سته‌‌كان كارده‌‌كه‌‌ن و كێشه‌‌كانى ده‌‌رده‌‌بڕن. به‌كالۆریۆسه‌‌كه‌‌م زمان و ئه‌‌ده‌‌بى كوردییه‌‌ كه‌‌ یاساى شیعرنووسین و كێش وسه‌‌روات فێر ده‌‌كات بۆ خزمه‌‌تكردنى گۆرانى واته‌‌ له ‌‌شیعرى خۆشم گۆرانییم تۆمار كردووه‌، هه‌‌روه‌‌ها خوێندنى باڵام له‌ بوارى ده‌‌رونزانى ورێگاكانى وانه‌‌گوتنه‌‌وه‌‌یه‌، یارمه‌‌تیان داوم له‌ په‌‌یداكردنى تواناى ره‌‌گه‌‌زه‌‌كانى گۆرانى.

په‌‌یوه‌‌ندییت له‌‌گه‌‌ڵ مه‌‌قام چۆنه‌‌؟

له‌‌ مه‌‌قامه‌‌ كوردییه‌‌كان شاره‌‌زاییم هه‌‌یه‌‌، نۆ مه‌‌قامى كوردییم تۆمار كردووه‌ وه‌‌ك مه‌‌قامى ئه‌‌لاوه‌‌یسى و خورشیدى وئاى ئاى و قه‌‌تار و خاوكه‌‌ر و ئه‌‌لوه‌‌ن و حجاز و سیگاو هه‌‌رو‌ها مه‌‌قامى لامى به‌ ‌كوردى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین