كۆمپانیاى ئاسیاسێل: شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی لە ناڵپارێز بۆردوومانكرا كارمەندی ئێمە بوو کوردستانی

نوچەنێت:

کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات یەکێک لەوانەى لە بۆردوومانەکەى ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن کارمەندى ئەوانە و دەشڵێت، هەرسێ قوربانییەکە عەرەبن و خەڵکى مووسڵن.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (12/ئاب/2023) کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دوێنێ فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان نزیك ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن، بۆردومانی ئۆتۆمبێڵیكی كرد كە سێ كەسی تێدابوو، بە شۆفێرەكەوە كە فەرمانبەری ئاسیا سێل بوو لە پارێزگای مووسڵ."

سەبارەت بە حەسەن ئەحمەد کەشمول ئاماژە بەوەدەکات، خەڵکى مووسڵە و" هاتبوو سەردانی كچەكەی بكات لە سنوری باشماخ كە خوێندكارە لە كۆلیجی پزیشكی شاری سنە و بیهێنێتەوە بۆ موسڵ، دوو كەسەكەی تریان باوك و كچێك بوون بەناوی (زیاد مستەفا خدر) و كچەكەی لە دایكبووی 2006 بوو دانیشتووی رەشیدیەی موسڵە بۆ هەمان مەبەستی حەسەن كەشمولە كە دراوسێیان بوو وە بۆ هێنانەوەی كچەكەیان بۆ موسڵ."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئەمانە هەموویان بەهۆی باری نا هێمنی لە موسڵدا هاتبوونە دهۆك، هەمووشیان عەرەبی موسڵن، بەداخەوە ئەم هێرشە كۆتایی بە ژیانیان هێنا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین