ئه‌ردۆغان به‌ بیانووى تیرۆر رێكخراوه‌كانى ژنان ده‌كاته‌ ئامانج هەواڵ

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى ئه‌حوالى توركی له‌ هه‌واڵێكدا ده‌ڵێ، "هێزه‌كانى توركیا له‌ ئامه‌د هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر رێكخراوێكى ژنان و 22 ژنیان ده‌ستگیر كردووه‌،‌ له‌ ناونیشانى هه‌واڵه‌كه هاتووه‌‌ "‌ ئه‌ردۆغان به‌ بیانووى تیرۆر رێكخراوه‌كانى ژنان ده‌كاته‌ ئامانج".

ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شى نیسان ماڵپه‌ڕى ئه‌حوالى توركى له‌ هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووته‌وه‌، دوێنێ هێزه‌كانى توركیا له‌ ئامه‌د هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كى رێكخراوى رۆزا، جیا له‌وه‌ى باره‌گاكه‌یان پشكنیوه‌، 22 ژنیان به‌ تۆمه‌تى بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان گرتووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ پێیوایه‌ ئه‌مه‌ پاساوێكى ده‌سه‌ڵاتى توركیایه،‌ بۆیه‌ له‌ ناونیشانى هه‌واڵه‌كه‌ هاتووه‌، "ئه‌ردۆغان به‌ بیانووى تیرۆر رێكخراوه‌كانى ژنان ده‌كاته‌ ئامانج".  

ئه‌حوال باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ده‌سه‌ڵاتى توركیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ توركیا له‌ مانگى رابردوودا بڕیارى كشانه‌وه‌ى له‌ رێككه‌وتنى ئیسته‌نبۆڵ داوه‌ و هاوكات رێژه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ژنان له‌ توركیا له‌ زیادبوون دایه‌ و ته‌نانه‌ت ته‌نیا له‌ مانگى رابردوودا 28 ژن له‌ توركیا رووبه‌ڕووى توندوتیژى و كوشتن بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌شێكى تردا ئه‌حوال ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، رێكخراوه‌كانى ژنان كه‌ به‌شێكیان له‌لایه‌ن ژنانى چالاكى كورده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن ئامانجیان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ژنانه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین