عێراق داوای رادەستكردنەوەی بەرپرسی نووسینگەی كازمی دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق داوای لە ئەمریكا و بەریتانیا كرد، بەڕێوەبەری نووسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوو، سەرۆكی هەواڵگری، وەزیری دارایی پێشوو، رادەست بكەنەوە، چونكە بە گەندەڵی تۆمەتبارن.

ئەمڕۆ یەكشەممە شەشی ئابی 2023 دادوەر حەیدەر حەنوون سەرۆكی دەستەی دەسپاكی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باس لە دزی سەدە كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، چەندان بەرپرس لە كەیسەكە تۆمەتبارن، بەڵام بە هۆی ئەوەی رەگەزنامەی وڵاتانی تریان هەیە، ئەوا پەنایان بردووەتە بەر ئەو وڵاتانە.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی داوای لە بەریتانیا و ئەمریكا كرد، هەر یەكە لە بەرپرسی نووسینگەی كازمی و سەرۆكی هەواڵگری و وەزیری پێشووی دارایی رادەستی عێراق بكەنەوە، بۆئەوەی رێكارییەكان و دادگایی لە عێراق تەواو بكرێن.

"دزی سەدە" ناوی تاوانی دزینی زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە لە عێراق، كە لە بەڕێوەبەرایەتی باجی عێراق برداوە، چەندان بەرپرسی عێراقی دەستیان لە دزییەكە هەبووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین