پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا لە بەغدا دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەمووزی 2023 فالح خەزعەلی لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرای كردووە، لە پەرلەمان بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەكرێت، دەشڵێ، "لیژنەكەمان نووسەرێكی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كردووە بۆ بانگهێشتكردنی باڵیۆزی توركیا بۆ تاوتوێكردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاو".
ئەو پەرلەمانتارە روونی دەكاتەوە، لە دەستووری عێراق رێگەپێدراوە بانگهێشتی باڵیۆزی وڵاتان بكرێت و دەڵێ، "لە رووی دەستوورییەوە دەكرێت لیژنەكەی پەرلەمان بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا لە عێراق بكات، چونكە پەرلەمان دەسەڵاتی یاسادانانە و بانگهێشتكردنەكەیش بە ئامانجی هاوكاری هاوبەشی عێراق و توركیایە".
هەر لە لێدوانەكەی ئاشكرای دەكات، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەزامەندی داوە و دوو وادەی بۆ بانگهێشتكردنەكە دیاری كردووە، چاوەڕوانی باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەكرێت تا یەكێك لە وادەكان قبووڵ بكات.
چەند ساڵێكە عێراق لەسەر دۆسیەی ئاو كێشەی لەگەڵ توركیا هەیە و توركیا بەوە تۆمەتبار دەكات، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكان ئاوی دیجلە و فوڕات ناڕژێنێتە عێراق، بەمەیش زیانێكی زۆر بەر كشتوكاڵ و ئاودێری عێراق كەوتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment