فڕۆکەیەکی ئێرانى کەوتەخوارەوە ئێران

نوچەنێت:

فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە فڕۆکەخانەی پەیام ئەلبۆرز کەوتە خوارەوە و بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی فڕۆکەوانی ئێران دەڵێت، دوو سەرنشین گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی دووشەممە (31ی تەمموزی 2023) بی بی سی فارسی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، پەیوەندییە گشتییەکانی ناوچەی تایبەتی ئابووریی فڕۆکەخانەی پەیام ئەلبۆرز رایگەیاندووە، کە فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە فڕۆکەخانەی پەیام ئەلبۆرز کەوتە خوارەوە و بەوهۆیەوە دوو سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستداوە و رووداوەکەش کاتژمێر 5ی بەیانی ئەمڕۆ بووە.

ئاژانسی هەواڵی حکومەتی ئێران (ئیرنا)، وردەکاری زیاتری لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام دەڵێت، دەست بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکرێت.

حەسەن رەزایی فەڕ، بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی فڕۆکەوانی ئێران هەروەها رایگەیاندووە: فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنانی تەکنام، سەر بە ناوەندی بوتیا ماهان، لە فڕۆکەخانەی پەیام تووشی رووداو بووە و مامۆستایەکی فڕۆکەوانی و خوێندکارێکی لەم فڕۆکە، لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.

چەند مانگێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە پارێزگای ئەلبۆرز کەوتە خوارەوە و دواتر رایانگەیاند، کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

دوابەدوای زیادبوونی ناوەندەکانی مەشق و راهێنانی فڕۆکەوانی، رێژەی رووداوە هاوشێوەکان لە ئێران زیادی کردووە.

سەرچاوە: بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین