لایەنە عێراقییەكان سەریان لە حەلبووسی سوڕماوە
نوچهنێت
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە ژمارەی دوێنێی شەممە 29ی تەمووزی 2023 لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات هاوپەیمانییەكی گەورە لەناو سوننە بە ناوی "حەسمی وەتەنی" دانراوە كە ئامانجێكی سەرەكی ئەو هاوپەیمانییە لادانی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئێستای پەرلەمانە، جیا لەوەیش ماوەیەكە لایەنە سوننەكانی تریش هەوڵی دوورخستنەوەی حەلبووسی لە پۆستەكەی دەدەن.
كەچی بە بڕوای شەرق ئەوسەت ئەوەی جێی سەرسوڕمان بێت لەلای دۆست و نەیارەكانی حەلبووسییەوە ئەوەیە ئەو پیاوە هیچ هەڵوێستێكی لەسەر ئەو بابەتە نییە، لە راپۆرتەكە هاتووە، "تا ئێستا هیچ هەڵوێستێك لە حەلبووسییەوە نییە، لەسەر ئەوەی لە ناوەندە سیاسییە نەیارەكان لەسەر دوورخستنەوەی دەگوزەرێ، ئەمەیش بابەتێكە مایەی سەرسوڕمانە لەلایەن نەیار و تەنانەت هاوپەیمانەكانیشیەوە"
شەرق ئەوسەت باس لەوەیش دەكات حەلبووسی یەكەم سەرۆكی سوننەیە كە دوو جار ببێتەوە سەرۆكی پەرلەمان ئەمەیش وایكردووە، سەركردەكانی سوننەی تووڕە كردووە، بە تایبەت لە ئەنبار و شارەكانی رۆژئاوای عێراق.
فەهد راشدی پەرلەمانتار كە سەر بە هاوپەیمانی تەقەدومە كە لەلایەن حەلبووسییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە هەوڵێكی راستەقینەی لەم شێوەیە بوونی نییە، چونكە حەلبووسی بەگوێرەی رێككەوتنەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە پۆستەكەی دانراوە و راشدی دووپاتیشی دەكاتەوە كە ئەم هەوڵەی باس دەكرێت شتێك نییە رق و قینەی كۆن نەبێت.
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدەومە كە نزیكەی 50 كورسی پەرلەمانی هەیە و دوو خولە سەرۆكی پەرلەمانی عێراقە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment