رێكخراوی بەدر رەتی دەكاتەوە هێزێكی كوردی سەر بە حەشدی شەعبی دروست بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

یەرپرسێكی حەشدی شەعبی لە قەزای دوزخورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین رەتی كردەوە پاڵپشتی پێكهێنانی حەشدی كوردی لە پارێزگای سەڵاحەدین و كەركوك بكەن، جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە تەنیا مامەڵە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین.

ئەمڕۆ هەینی (28/تەمووز/ 2023) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوكردەوە عاتف نەجاڕ جێگری فەرماندەی لیوای (52)ی حەشدی شەعبی و بەرپرسی بەدر لە رێكخراوی دوزماخورماتوو رایگەیاند، تێكەڵكردنی كورد بە حەشدی شەعبی رەت دەكەینەوە، دەرگای بوون بە پێشمەرگەیان بۆ كراوەتەوە، كە لە لایەن حكومەتی عێراق هاوكاری دەكرێن. 

لە بەشێكی تری قسەكانی جەناڕ ئاماژەی بەوە كرد، پێكهێنانی هەر هێزێكی حەشدی كوردی لە كەركوك، یا توزخورماتوو بە پێچەوانەی یاسا و ئاسایشی  حەشدی شەعبی دادەندرێت، هەبوونی حەشدی شەعبی لە كەركوك و سەڵاحەدین بەسە پێویست بە دروستكردنی هیچ هێزێكی تر ناكات.

لە لایەكی ترەوە سەلاحەدین مەهدی تەقی پەرلەمانتاری كوتلەی بەدر رەتیكردەوە هیچ هەوڵێك بۆ  درووستكردنی هێزێكی تری سەر بە حەشدی شەعبی لەو ناوچانە هەبێت.

دوێنێ چەند سەرچاوەیەك لە كەركوك و سەڵاحەددین رایانگەیاند، چەند هەولێك بۆ دروستكردنی هێزی كوردی سەر بە حەشدی شەعبی لەو ناوچانەیە هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین