قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاكانى عێراق راگه‌یه‌نرا کوردستانی

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئاسایشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له‌نێوان شاره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێنجى نیسان وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له‌نێوان پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند، پێشتر ته‌نیا سێ رۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ راگه‌یه‌نرا بوو، به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌یه‌ بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واو درا ته‌نیا چه‌ند توێژێك نه‌بێت كه‌ له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دیارى كراون.

وه‌زاره‌ت روونى كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ پێناو پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان دراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین