پارێزگاری بانكی ناوەندی: هیچ ئاماژەیەك بۆ سزادانی بانكی تر لە ئارادا نییە
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (26/تەمووز/ 2023) بارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە دیدارێكی ماڵپەڕی (واع) تیشكی خستۆتە سەر چەند پرسێكی پەیوەست بە بەرزبوونەوەی دۆلار لە بارزاڕەكانی عێراق، لە بەشێكی قسەكانی دەڵێت، “بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكان پەیوەندی بە نرخی فەرمیەوە نییە، چونكە نرخی فەرمی تا ئێستا وەك خۆیەتی، بەڵكوو هۆیەكەی ئەوە رێگری هەندێك بازرگان كراوە كە لە بچنە سەكۆی ئەلیكترۆنی، كە پێگەیەكی فەرمییە بۆ فرۆشتنی دۆلار."
عەلی عەلاق لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، جگە لەو بازرگانانە چینێكی تریش هەنە ناتوانن بێنە ئەو پێگەیە سەبارەت بە رۆڵی بانكی مەركەزیش جەختی لەسەر ئەوە كردوە، هەركەسێك پێویستی بە دۆلار بێت بانكی ناوەندی لە رێگەی یاسایی دۆلاری پێی دەفرۆشێت.
پارێزگاری بانكی ناوەندی گوتی، “سیستەمی نوێ بۆ دووبارە رێكخستنەوەی جووڵەی بازرگانی و دارایی پێویستی بە هاوئاهەنگی لایەنە جۆراوجۆرەكان، ئێمە چاوەڕوان دەكەین ئەو بابەتە پاڵپشتی لایەنە فەرمییەكان و خەڵك بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە هاوكاری بانكی ناوەندی بكەن."
سەبارەت بە سزادانی بانكی تر ئاشكرای كرد، هیچ بڕیارێك بۆ سزادانی بانكی نر لە ئارادا نییە، ئەو بانكانەشی سزادراون، ئێمە چاودێری دۆسیەكان دەكەین و لێكۆڵینەوە و پێداچوونەوە بەو بڕیارە دەكەین.
لە چەند رۆژی رابردوو ئەمەریكا سزای بەسەر (14) بانكی عێراق سەپاند، بەو هۆیە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment