سكاڵا لەدژی سوودانی تۆمار دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رەحیم دەراجی پەرلەمانتاری پێشوو و سەرۆكی جووڵانەوەی كەفا ئاشكرای دەكات، لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵای لەسەر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق تۆماركردووە، چونكە پابەندنەبووە بە كارنامەی حكومەتەكەی و هەڵبژاردنی پێشوەختەی نەكردووە.

رەحیم دەراجی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تەمووزی 2023 لە لێدوانێكی بۆ شەفەق نیوز ئاشكرای كردووە كە سكاڵایەكی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە دژی سوودانی تۆماركردووە، چونكە پابەند نەبووە بە كارنامەی حكومەت كە لە پەرلەمان متمانەی پێدراوە. 

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق روونی دەكاتەوە، لە كارنامەی حكومەتی سوودانی هاتووە دەبێت لە ماوەی مانگێكدا هەڵبژاردنی پەرلەمان بكرێت، كەچی تا ئێستا هیچ وادەیەك دیار نییە.

محەمەد شیاع سوودانی لە ناوەڕاستی نیسانی رابردوو رایگەیاند، دەسەڵاتی دیاركردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە پەرلەمانی عێراقە، كەچی پێشتر خۆی بەڵێنی دا بوو، لە ماوەی ساڵێكدا هەڵبژاردن بكرێت.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین