عێراق بە نیازە بە ملیۆن درەخت خۆی فێنك بكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە كە شارەكەی وەك گەرمترین شاری دنیا ناسێندراوە، ئاشكرای كرد پلانیان هەیە ملیۆن دار بنێژن، بۆئەوەی ئاستی گەرمی شارەكە كەم ببێتەوە.

ئەسعەد عیدانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تەمووزی 2023 لێدوانی بۆ كەناڵی ئەلعەرەبیە داوە و ئاشكرای دەكات وەك هەنگاوی یەكەم لە بەسرە 42 هەزار درەخت نێژراون و پلان هەیە لەگەڵ وەزارەتی ژینگە ملیۆن درەخت بچێنن بۆ ئەوەی گەرمی كەش وهەوای شارەكە و باشووری عێراق كەم بكەنەوە.

دوێنێ‌ سێشەممە بەسرە و كوێت لەگەڵ چەندان شوێنی تر، وەك گەرمترین شوێنی دنیا ناسێندرا، كە پلەی گەرمی لەو شارە لە سەرووی 50 بوو. بەرزی پلەی گەرمی لە كاتێكدایە كە عێراق بە زەحمەت دەتوانێ‌ كارەبا  بۆ شارەكانی باشوور دابین بكات. بەگوێرەی راپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان عێراق یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی كە زۆر بە گۆڕانكاری كەش وهەوا كاریگەر دەبێت. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین